بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک حوسی لە ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ)، وتی: لۆبی جولەکەی زایۆنیستی و شوێنکەوتووەکانی بە تایبەت ئەمریکا لە دژی ئیسلام شەڕیان خستووەتەڕێ و بانگەشەی تاوانی هاوڕەگەزبازی دەکەن و تەنانەت زیاتر لە پەیوەندی خێزانی، بانگەشەی پەیوەندییەکانی مرۆڤ و سەگ و پشیلە دەکەن.
ناوبراو وتی: بانگەشەی هاوڕەگەزبازی کە ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی ئەورووپی قبووڵیان کردووە، هەوڵێکە لە پێناو هەڵوەشانەوەی کۆمەڵگای مرۆیی و نەهێشتنی کەرامەتی مرۆڤەکان.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: دوژمنایەتی ئاشکرای ئەمریکا و زایۆنیستەکان لە گەڵ ئیسلام و موسڵمانان زیاتر بووە و ئەرکی موسڵمانانە ڕوبەڕوی ئەوان ببنەوە.
عەبدولمەلک حوسی وتی کە گەلی یەمەن و بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا بۆ ئازادکردنی فەڵەستین لە گەڵ گەلی ئەم وڵاتە و بەرەی خۆڕاگری دەبن./.