بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە وتارێکی لە میانەی بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، جەختیکردەوە کە هیچ ڕێگایەک بەدەر لە پاڵپشتی لە حکومەت و هێز و دەسەڵاتەکەی نییە و ئەمەش تەنیا بۆ لایەنێک نییە و ئەرک و بەرپرسیاریەتی هەمووانە.
ناوبراو وتی کە دەسەڵاتی حکومەتی عێراق لە سەرجەم ناوچەکان دەبێت جێبەجێ بکرێت و هیچ شارێک لە دەرەوەی ئەم یاسایەدا نییە، ئاسایشی سلێمانی، هەولێر و دهۆک هەمان ئاسایشی بەسرە، بەغدا و موسڵە./.