بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی مانگی دەستکردی نور 3 ی ڕاگەیاند.
ئەم مانگە دەستکردەش بە سەرکەوتوویی لە خولگەی زەوی بە دووری 450 کیلۆمەتر جێگیر کراوە.
پێشتریش مانگی دەستکردی نور 1 لە دووری 425 کیلۆمەتری و نور 2 لە دووری 500 کیلۆمەتری خولگەی زەویدا لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو جێگیر کرابوون./.