بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی شارۆچکەی حەمدانیەی پارێزگای نەینەوای عێراق، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی گەل و حکومەتی عێراق و بنەماڵەی قوربانیان کرد.
ناوبراو ئامادەیی کەرتی تەندرووستی ئێرانی بۆ هاوکاریکردنی بریندارەکان ڕاگەیاند.
بە پێی ئامارەکان، لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شارۆچکەی حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا 114 کەس کوژران و نزیکەی 200 کەسیش بریندار بوون.
هەندێک سەرچاوەی نافەرمیش ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوەکان 120 کەس و بریندارەکانیش 300 کەس بووە./.