بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی لە وتووێژی لە گەڵ میدیایەکی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە عێراق پێویستی بە هێزی سەربازیی ئەمریکا نییە و پێویستە ئەم وڵاتە بە جێ بێڵن.
ناوبراو وتی کە داعش ئەمڕۆ مەترسی نییە بۆ سەر عێراق و پێویست ناکات هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە خاکی ئێمەدا بمێننەوە.
سودانی ڕایگەیاند کە هێزەکانی عێراق دەتوانن بە تەنیایی ڕوبەڕوی مەترسییەکان ببنەوە./.