بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆن ڕایگەیاند کە تۆکیۆ دەستپێشخەرییەکی بۆ زیندووکردنەوە و دەستپێکردنەوەی دانوستانی ناوەکی لە نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 خستووەتەڕوو.
ناوبراو وتی کە هەر دەستپێشخەرییەکی ژاپۆن کە بتوانێت بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران لە بەرچاو بگرێت، لە ڕوانگەی تارانەوە بە ئەرێنی سەیر دەکرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئێمە پاڵپشتی لە ڕۆڵی کارای ژاپۆن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی دەکەین.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بە وردەکاری دەستپێشخەرییەکەی ژاپۆن نەداوە./.