بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل ڕایگەیاند کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، تەل ئەبیب بۆ تاوانی زیاتر لە دژی فەڵەستینییەکان بە تایبەت دەسدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هان داوە.
ناوبراو وتی: زایۆنیستەکان بە بیانووی جەژنەکانی جولەکەوە هەوڵ دەدەن گۆڕانکاری لە دۆخی مزگەوتی ئەقسا بکەن تا بەستێنی ڕووخانی ئەم مزگەوتە و کردنەوەی پەرستگەی تایبەت بە خۆیان دابین بکەن.
سەرۆکی حەماس لە دەرەوەی سنورەکانی فەڵەستین، وتی: لە ساڵی 2017 تا ئێستا ژمارەی شارۆچکەنشینەکان و بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی کە بە نایاسایی چوونەتە مزگەوتی ئەقسا، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
مەشعەل وتی کە چالاکییەکانی گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە کەرتی خۆرئاوا وا زیادی کردووە کە کابینە توندڕەوەکەی نتانیاهۆش ناتوانێت ڕێگریی لێبکات و کۆنتڕۆڵی بکات.
ناوبراو وتی کە داگیرکارانی زایۆنیست یاری بە ئاگرەوە دەکەن و خۆڕاگریش لە بەرامبەر ئەو دەسدرێژییانە دەکرێتە سەر مزگەوتی ئەقسا، وەڵامی دەبێت و پیلانەکانی ئەوان ڕوبەڕوی شکست دەکاتەوە.
سەرۆکی حەماس داوای لە فەڵەستینییەکان کرد سەردانی مزگەوتی ئەقسا بکەن و لە سەرجەم گۆڕەپانەکاندا ڕوبەڕوی ڕژێمی زایۆنیستی ببنەوە./.