بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕۆژی دووشەممە لە گەڵ مەهدی سوبحانی باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هیوای خواست کە باڵیۆزی نوێی ئێران بتوانێت هەنگاو بەرەو پتەوکردن و بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بنێت.
پاشینیان وتی کە هەر دوو وڵات دەبێت لە هەلومەرجی ئێستای ناوچەکەدا هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانیان بدەن.
ئێران لە گەورەترین هەناردەکارانی کاڵایە بۆ ئەرمینیا و لەو وڵاتەدا ناوەندی بازرگانیی هەیە./.