بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، چەندین بنکە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان هێرشیان کراوەتە سەر و 28 کەس لە ئەندامانی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە دەستبەسەر کران.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو تیرۆریستانە سەر بە گرووپی تیرۆریستی و تاوانباری داعش بوون و ژمارەیەک لەوان پێشتر لە گەڵ تیرۆریستان لە سوریا، ئەفغانستان، پاکستان و هەرێمی کوردستان بوون.
بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەست بە سەر بڕێکی زۆر لە چەک و مادەی تەقینەوە و بۆمبی درووستکراو و کەرەستەی پەیوەندی و پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و بڕە دراوێکی بیانیدا گیراوە.
وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی یەکێک لە شوێنەکانی مانەوەی تیرۆریستان، تیرۆریستان هەوڵی خۆتەقاندنەوەیان دەدا کە ئەمەش دەیتوانی زیان بە خانووەکانی دراوسێ و دانیشتووانەکانیان بگەێنێت، بەڵام بە هەوڵ و گیانفیدایی سەربازە ونەکان، ڕێگری لە کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەوان کرا./.