بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زاهید حاجی میرزایی ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا 8 هەزار و 222 هێکتار باخی گوێز لە پارێزگای کوردستاندا هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە زیاترین باخە گوێزەکانی پارێزگای کوردستان لە قەزاکانی سەوڵاوا، سنە، مەریوان و بانەیە و ئەم چەند قەزایە لە سەدا 80 ی باخە گوێزەکانی پارێزگای کوردستانیان هەیە.
ئەو بەرپرسە وتی کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی گوێزی پارێزگای کوردستان بگاتە زیاتر لە 23 هەزار تەن و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 5 زیاتر بێت./.