بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێراق لە ساڵی 2022 هەشتایەمین وڵاتی جیهان لە ڕووی پیشەسازییەوە بووە. بە واتایەکی دیکە عێراق لە نێو 126 وڵاتی جیهان لە پلەی هەشتادا بووە.
گۆڤاری CEOWORLD لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە چین بە تۆمارکردنی نزیکەی 5 ترلیۆن دۆلار لە سەرەوەی وڵاتانی جیهان لە ڕووی پیشەسازییەوە بووە.
پاش چین، ئەڵمانیا، هیندستان، کۆریای باشور و ڕووسیا بە 751 ملیار دۆلار، 450 ملیار دۆلار، 426 ملیار دۆلار و 287 ملیار دۆلار لە پلەکانی دواترەوە ناویان هاتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤارەکە، عێراق بە تۆمارکردنی 4 ملیار و 725 ملیۆن دۆلار لە پلەی 80 ی وڵاتانی جیهان لە ساڵی 2022 بووە.
شیاوی ئاماژەیە کە بەرزترین ڕێژەی وەبەرهێنانی پیشەسازی عێراق لە ساڵی 2019 بە ڕێژەی 4 ملیار و 994 ملیۆن دۆلار بووە./.