بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ژمارەیەک لەو بەرپرسانەی کە لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە بەشدارییان لە دانیشتنەکانی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، وەک نوکتە و گاڵتە سەیری لێدوانەکانی نتانیاهۆیان دەکرد.
ناوبراو وتی: یەکێک لە بەرپرسان ئەوەی باس دەکرد کە نتانیاهۆ لە بەرامبەر کورسییە خاڵییەکانی هۆڵی دانیشتنەکە باسی بابەتێک دەکات کە کەس بۆی گرنگ نییە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: بەڵام سەبارەت بە هەڕەشەکانی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەبێت بوترێت کە توانا و هێزی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لەو ئاستەدا نییە، بە واتایەکی دیکە ئەگەر ئەو ڕژێمە لە توانایدا هەبوو هەنگاوێک بنێن وازیان لەم هەڕەشانە دەهێنا. ئەوان ئەمڕۆ تووشی چەندین قەیرانی گەورەی ناوخۆیی بوونەتەوە. لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە جێی ئەوەی کە ڕێز لە یاساکان و چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت کەڵک لە زمانی هەڕەشە وەردەگرێت کە ئەمەش پیشاندەری ئەوەیە زایۆنیستەکان هەوڵ دەدەن وەک ئامرازێک لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کەڵک وەربگرن.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: زایۆنیستەکان خاوەنی سەدان کڵاوەی ناوەکین و درێژە بە پلانی ناوەکی خۆیان دەدەن بەڵام لە ڕاستیدا ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی لە پێگەیەکدا نییە هەنگاوێک بنێت و کەس بایەخ بەم هەڕەشانە نادات./.