بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە پەراوێزی حەفتا و هەشتەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر ئیرادەی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە و ڕەزامەندی خۆیان لەم قۆناغەی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان، کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و ئاڵوگۆڕی باڵیۆزەکان دەربڕی.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا وتی: بە پێی پێشنیاری گەڵاڵەکراو لە چاوپێکەوتنی جێنشینی سعوودیە، ئامادەی واژۆکردنی ڕێکەوتنی گشتی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتین.
وەزیری دەرەوەی سعوودیەش ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆبوونەوەی ڕێبەرانی هەر دوو وڵاتیش لە پێناو خێراترکردنی ڕەوتی هاوکارییەکان بە گرنگ دەزانێت./.