بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە سزا ئابورییەکانی ئەمریکا لە دژی سوریا بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم وڵاتە تێکەڵ بە کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی نەبێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیایەکی ڕووسیای ڕاگەیاندووە کە سزاکان بووەتە هۆکاری ئەوەی کە کۆمیتەی سەر بە کۆمکاری عەرەبی بە شێوازی کاتی پەیوەندییەکانی لە گەڵ دیمەشق ڕابگرێت، هەرچەندە سوریا بە فەرمی بۆ کۆمکاری عەرەبی گەڕاوەتەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، بە هۆی گوشارە ڕاستەوخۆکانی ئەمریکاوە، پرۆسەی هاوکاریکردنی دارایی و ئابوری سوریا لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە ڕاگیراوە، هەرچەندە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەی کەنداوی فارس پەیوەندییەکانیان لە گەڵ دیمەشق ئاسایی کردووەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکە ڕایگەیاندووە کە سزاکانی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە پرۆژە داراییەکانی پاڵپشتی لە سوریا و ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە ڕوبەڕوی بەربەست ببێتەوە، بە تایبەت ئەوەی کە سزاکان کۆمەڵە بابەتێک لە خۆ دەگرێت و حکومەتی ئەمریکا لە ساڵی 2020 لە دژی سوریا جێبەجێی کردووە./.