بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی لاوڕۆڤ لە میانەی وتارێکی لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بنەمای یەکسانییان ڕەتکردووەتەوە و بە تەواوی لە دانوستاندا لاوازن و خۆیان بە گەورەتر لە وڵاتانی دیکەی جیهان دەزانن.
ناوبراو وتی: سیستەمێکی نوێ لە جیهاندا هاتووەتە پێشەوە و سنورەکانی لە داڕشتندایە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بەڵێنی زۆر دەدەن بەڵام پابەندی نابن، چەندین جار ئەوەیان دەستەبەر کرد کە پەرە بە ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات نادرێت بەڵام ئەوەشیان لەبیر کرد.
لاوڕۆڤ وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا درێژە بە پڕچەککردنی ئۆکراینا دەدەن و خۆیان لە دەستەبەری ئەمنی بە ڕووسیا دەدزنەوە.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا سیاسەتی دژە ئیسلام پەرە پێدەدەن و سووکایەتی بە قورئان دەکەن.
وتیشی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە چارەسەرکردنی دۆسیەی فەڵەستین و ئیسرائیل هەیە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ناتۆ وڵاتی لیبیای ڕووخاند و دەرگای بە ڕووی تیرۆریستاندا کردەوە و لە لایەکی دیکەوە، واشنتن و هاوپەیمانەکانی نیمچە دوورگەی کۆریایان کردووەتە سەربازگە.
وتیشی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایش پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە./.