بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە سەرجەم بڕگەکانی ڕێکەوتنە ئەمنییە هاوبەشەکە لە لایەن بەغداوە جێبەجێ کراوە، بە تایبەت گەڕانەوەی چەکدارەکان لە سنورەکانی ئێران و عێراق بۆ کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو سەبارەت بە گرنگی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی عێراق و ئێران، وتی: ڕاگرتنی بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە یەکێک لە بڕگەکانی ئەم ڕێکەوتنە بووە و بۆ ئەمەش بەڵێنی دوورخستنەوەی کەسانی چەکدار لە سنورەکان درا.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە ئەم کارە بە هاوکاری هەولێر و بەغدا سەرکەوتووانە جێبەجێ کرا./.