بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییەوە، خیانەتە، لە بەر ئەوەی کە ئەم هەنگاوە بە پەسەندکردنی تاوانەکانی ئەو ڕژێمە ڕەگەزپەرست و منداڵکوژە دادەنرێت.
ناوبراو وتی کە چارەسەری پرسی فەڵەستین تەنیا خۆڕاگری سەربازی و ناسەربازییە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا داوای لە سەرجەم لایەنەکانی فەڵەستین و ناوچەکە کرد کە هاوکارییان پێکەوە هەبێت، لە بەر ئەوەی کە ئەم ڕێگاچارەیە سوود و ئەنجامی خۆیی سەلماندووە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ئازادی خاک و پاراستنی تەنیا لە ڕێگای چەکەوە مسۆگەر دەبێت و چەک تەنیا ئامرازی بەرگرییە لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی، هەر بۆیە دەبێت چەک لە دەستدا بمێنێتەوە و هێزی خۆمان زیاتر بکەین.
وتیشی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سەرکردایەتی بەرەی خۆڕاگری دەکات و ئیرادەی فەڵەستینییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕزگاربوون هەمان بنەمای پاڵپشتی ئێرانە لە فەڵەستین و خەڵکەکەی و تەنیا چەکی خۆڕاگرییە کە دتوانێت ئەم خاکە ئازاد بکات.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە پیلانگێڕی ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە بۆ چەککردنی ئەو بزوتنەوەیە، وتی: ئەوان دەیانەوێت خۆڕاگری لاواز بێت و لە لوبنان بوونی نەمێنێت تا خزمەت بە ڕژێمی زایۆنیستی بکەن./.