بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەلامە لە وتووێژی لە گەڵ پێگەی العربی الجدید، ڕژێمی زایۆنیستیی بە یەکێک لە بەربەستەکانی بەردەم ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و قاهیرە ناو برد.
ناوبراو وتی: ئاساییکردنەوە و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و میسر بە هۆی هەندێک کێشە و بەربەستەوە هێندە ئاسان نییە و گرنگترینی ئەوانەش بریتین لە کێشە ئەمنی و سیاسییەکان.
ئەندامی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند کە تاران و قاهیرە تێڕوانینێکی جیاوازیان لە سەر دۆسیەکانی ناوچەکە وەک فەڵەستین، سوریا، عێراق و یەمەن هەیە.
سەلامە وتی: ئێران و میسر هەوڵی بەهێزبوونی پێگەی ناوچەیی خۆیان دەدەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یەکێک لە بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و میسر بۆ ترس و نیگەرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەگەڕێتەوە و تەل ئەبیب پێی وایە کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی ناوچەیی ئێران.
سەلامە وتی: سەرەڕای ئەم کێشە و گرفتانەش دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی تاران و ڕیاز کەشێکی ئەرێنیی بە ڕووی داهاتووی پەیوەندییەکانی تاران و قاهیرەدا کردووەتەوە./.