بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانۆڕی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ 21 ی ئەیلول بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەو وڵاتە لە شاری سەنعا بەڕێوەچوو.
لە ساڵی 2014، خەڵکی یەمەن لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە لاوازبوونی حکومەتەکەی عەبد ڕەبە مەنسور هادی لە بواری ناوخۆی و دەرەکی، خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە دەستپێکرد کە لە 21 ی ئەیلولی هەمان ساڵ گەیشتە ئەنجام و بە سەرکەوتنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا لە سەنعا، مەنسور هادی لە پۆستەکەی لا درا و بۆ سعوودیە هەڵهات.
ئەمڕۆ مانۆڕی سەربازیی یەمەن بەو بۆنەوە و بە بەشداری مەهدی مەشات فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە شاری سەنعا بەڕێوەچوو.
لە مانۆڕەکەی سەنعا، هێزە چەکدارەکانی یەمەن چەندین چەکی پێشکەوتوو، نوێ و ستراتیژی خۆیان خستەڕوو. بۆ یەکەم جاریشە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم مانۆڕە سەربازییەدا فڕۆکەی شەڕکەریان نمایش کرد./.