بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ئال ئێسحاق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ڕێکارەکانی بەردەوامی بازەرگانی ئێران و عێراق لە بەرژەوەندییەکانی 2025دا وتی: پەیوەندی بازەرگانی نێوان ئێران و عێراق لە ماوەی کورت خایەن و درێژخایەندا پەیوەندییەکی ستراتێژیکە و بارستایی مامەڵەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتەکە دەتوانێت تا 20 ملیارد دۆلار بەرز ببێتەوە و ڕەنگە ئەو ڕەقەمە بگاتە 30 ملیۆن دۆلاریش وێڕای ئەوەی کە ئەم قسە وەکوو دورژم نییە و ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.
ئال ئیسحاق ڕایگەیاند: بۆ سەرکەفتن لە بازاڕی عێراقدا سێ مەرجی زۆر گرنگ پێویستە، ناسینی ڕاستەقینە، روحیە، جێبەجێکاری پیشەیی.
ناوبراو وتیشی: پێویستە ڕاستییەکانی بازاڕی عێراق بناسین و سەبارەت بە دۆخی خۆمان هەڵیسەنگێنین و دەبی بەڕۆژی کەینەوە ئەگینا، ناگەینە ئاکام هەروەها 50لەسەدی سەرکەفتن بەستراوە بە ئیرادەی چالاکوانانی ئابووری.
ناوبراو دەڵێت: عێراق ئامادەی میواندای لە کومپانییە ئێرانییەکانە و مامەڵەی بازەرگانی نێوان دوو وڵاتەکە ڕوڵێکی گرنگ و بەربڵاوی هەیە لە پەرەسەندنی بازاڕی بازەرگانی عێراقدا.