بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 21 ی ئەیلول لە شاری نیۆیۆرک لە گەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووە و ستایشی ڕۆڵی ئەو وڵاتەی کرد لە بابەتە دووقۆڵییەکان بە تایبەت لە ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی نێوان ئێران و ئەمریکا.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا ئامادەیی تارانی بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەریش بە هەمان شێوە ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دەوحە و تاران بە تایبەت لە بواری هاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەربڕی.
ناوبراو وتی: ئامادەیی ئەوەمان هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە تاران یان دەوحە وتووێژەکانی نێوان هەر دوو وڵات درێژەی هەبێت./.