بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ پێنج شەممە 21 ی ئەیلول ی 2023 بە سەردانێکی فەرمی و لە سەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری چین گەیشتە پەکین.
ئەمە یەکەم سەردانی بەشار ئەسەدە بۆ وڵاتی چین لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوو کە سوریا تووشی قەیرانێکی سەپێندراوی ناوخۆیی بووە.
مائۆ نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی ئەسەد ئاستی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بەرز دەکاتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چین و سوریا لە مێژە پەیوەندییان پێکەوە هەیە و سوریا لە ڕیزی یەکەمین وڵاتانی عەرەبیدایە کە پەیوەندی دیپلۆماسیی لە گەڵ پەکین دەستپێکردووە.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان سەرەڕای پیلانگێڕیی ئەمریکا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و گرنگەوە./.