بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەمریکا بە جۆرێک، وڵاتانی ئەورووپی هەر یەک بە جۆرێک و بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئەو سەردەمەش بە سەرکردایەتی یەکێتی سۆڤییەت بە جۆرێک پاڵپشتییان لە سەدام دەکرد.
بەڕێزیان وتیان: دەوترا کە ئەمریکییەکان هاندەری سەرەکی سەدام بۆ هێرشی دژ بە ئێران بوون، پاشان لە ماوەی شەڕەکەشدا گرنگترین هاوکاری هەواڵگری ڕژێمی سەدامیان کرد. لە پێدانی نەخشە ئاسمانییەکان، شوێنی مانەوەی هێزەکان، شێوازی ڕوبەڕوبونەوەی شەڕەکان و …. هەموو ئەم زانیارییە گرنگانەیان بە سەدام دەدا.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەورووپییەکان بە تایبەت فەرەنسا زیاترین فڕۆکەی شەڕکەر و کۆپتەر و کەرەستەی ئاسمانییان بە سەدام دا. ئەڵمانیا بە پێدانی چەکی کیمیایی کە ئەو هەموو کارەساتەی لە ئێران و تەنانەت لە عێراق لە شاری هەڵەبجە لێکەوتەوە، ئەوان بەم جۆرە هاوکاری سەدامیان کرد.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بەرەی ڕۆژهەڵات، یەکێتی سۆڤییەت و ئەو وڵاتانەی لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا بوون، لە پێداویستی ئاسمانی و وشکانی ئەوەی کە پێویست بوو بە سەدامیان دا. وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بە پارە و لە ڕووی داراییەوە هاوکاری سەدامیان دەکرد. ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە هەموو ئەو وڵاتانە لە شەڕی دژ بە ئێران بەشدارییان کردووە./.