بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند کە هەریمی کوردستان پابەندی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان ئێران و عێراقە و جێبەجێکردنی بە هۆکاری نەهێشتنی مەترسییەکان لە سەر دانیشتووانی هەرێم دەزانێت.
ناوبراو وتی کە هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق کاریگەری ئەرێنی وەرگرتووە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وتی: موڵەتی ئەوە نادەین کە هەرێم ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ و لە بەرامبەر چاوەڕوان دەکەین کە وڵاتانی دراوسێش ڕێز لە سەروەری نیشتمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن./.