بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا فەرزین سەبارەت بە ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لە کۆریای باشور، وتی: لە بەراوری 10 ی ئابی 2023 تەواوی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشور کە لە حسێبی دوو بانکی Woori و IBK و لقی سیئولی بانکی میللەتی ئێراندا بوون، خرانە سەر هەژماری بانکی ناوەندیی سویسرا بۆ ئەوەی کە بکرێتە یۆرۆ.
ناوبراو وتی: لەم ماوەیەدا شەش بانکی ئێرانیی کشاورزی، سامان، پاسارگاد، گردشگری، کارآفرین و شهر لە دوو بانکی قەتەریی الدخان و الاهلی هەژماری خۆیان کردەوە.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران وتی: ڕۆژی یەک شەممە لە لایەن بەرپرسانی قەتەرەوە ئاگادار کراینەوە کە ئەو هەژمارانە چالاک کراونەتەوە.
فەرزین وتی کە ڕۆژی دووشەممە 18 ی ئەیلولی 2023 بڕی 5 ملیار و 576 ملیۆن و 492 هەزار یۆرۆ خراوەتە سەر هەژماری ئەو 6 بانکە ئێرانییە لە دوو بانکەکەی قەتەر.
ڕاشیگەیاند کە هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران لە چەندین وڵاتی دیکەش بەردەوامە./.