بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر عەباس زادە وتی: لە ماوەی 5 مانگی سەرەتایی ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی، هەناردەی کاڵا لە گومرکەکانی پارێزگای کرماشانەوە لە ڕووی بەهاوە بۆ بەشی عەرەبیی عێراق لە سەدا 53 و بۆ هەرێمی کوردستانیش لە سەدا 47 بووە.
ناوبراو وتی: لە 5 مانگی سەرەتایی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، یەک ملیار و 176 ملیۆن و 146 هەزار و 423 دۆلار کاڵای هەناردەکراو بە کێشی 2 ملیۆن و 969 هەزار و 984 تەن لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی وڵاتی عێراق کراوە کە ئەم ڕێژە کاڵایە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 12 و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 16 گەشەی کردووە.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای کرماشان لە درێژەدا وتی: لەم ڕێژە کاڵای هەناردەکراوە بۆ وڵاتی عێراق، 624 ملیۆن و 800 هەزار و 235 دۆلاری بە کێشی یەک ملیۆن و 515 هەزار و 875 تەن لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی خۆسرەوی و سۆمار بۆ بەشی عەرەبیی ئەم وڵاتە هەناردە کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 51 و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 52 ی کۆی گشتی هەناردەی پارێزگای کرماشانی بۆ وڵاتی عێراق لە خۆ گرتووە.
ڕاشیگەیاند کە بە ڕێژەی 551 ملیۆن و 346 هەزار و 188 دۆلار بە کێشی یەک ملیۆن و 454 هەزار و 109 تەن لە کۆی گشتی کاڵای هەناردەکراوی پارێزگای کرماشان بۆ وڵاتی عێراق، لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی پەروێزخان، شۆشمێ و شێخ سڵە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە کە لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 49 و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 47 ی هەناردەی کرماشان لە خۆ دەگرێت./.