بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵع عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە بەیروت لە گەڵ شاندێکی بەرەی گەلی فەڵەستین بە سەرۆکایەتی جەمیل مەزهەر کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەمپی عەین حلوە کردەوە.
ئەوان ڕایانگەیاند کە دەبێت خۆڕاگری لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر بکرێت و پاڵپشتی لە خەباتی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئەو ڕژێمەدا بکرێت.
عاروری و جەمیل مەزهەر بە پێویستیان زانی کە لە پێناو مسۆگەربوونی یەکڕیزی نیشتمانی و چاکسازی لە دۆخی ناوخۆیی فەڵەستین بە پێی بنەماکانی نیشتمانی و دیمۆکراسی، بۆ سەردەمی ڕاپەڕین بگەڕێنەوە./.