بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسەننا جەبار فەریجی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەراورد بەو قەیرانەی لە جیهاندا بینراوە کە پەیوەندی بە شەڕی ئۆکراینا و هەناردەنەکردنی گەنم و دانەوێڵەکانی دیکە و بەرزبوونەوەی نرخی مادە خۆراکییەکانەوە هەیە، عێراق سیاسەتی دابەشکردنی بەردەوامی بەشە خۆراکی مانگانەی بە هاووڵاتیان جێبەجێ کردووە و بەم هۆیەوە خێزانە عێراقییەکان هێندە هەستیان بە کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە نەکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پلانی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە وەک خۆی دەمێنێتەوە و پشکی بەرچاوی لە سەقامگیری بازاڕی ناوخۆیی عێراقدا هەبووە.
فەریجی ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق پاشەکەوتی ستراتیژیی لە بواری خۆراکدا هەیە و هیچ کێشەیەکی لەم بوارەدا نییە./.