بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن سعوود ئەلعەنزی باڵیۆزی سعوودیە لە تاران لە میانەی بەسەرکردنەوەی حەفدەیەمین پێشانگای ئێران پلاست، لە نزیکەوە ئاگاداری نوێترین دەسکەوتەکانی پیشەسازی پترۆکیمیای ئێران بوو.
ناوبراو لە ژووری تایبەتی کۆمپانیای نیشتمانیی پیشەسازی پترۆکیمیای ئێران لە گەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە وتووێژی کرد و بە ئاماژە بە توانا و تایبەتمەندییەکانی ئێران لەم بوارەدا، وتی: بەستێنی هاوبەش بۆ هاوکاریی نێوان سعوودیە و ئێران و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا هەیە و هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا لە بواری پیشەسازی پترۆکیمیا، کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵات بەڕێوە بچێت.
باڵیۆزی سعوودیە لە تاران وتی: ئێران لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیای نوێ لە پیشەسازی پترۆکیمیا پشکەوتنی بەرچاوی هەبووە و ئێمە دەمانەوێت لەم بوارەدا پێکەوە هاوکاری بکەین./.