بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزام ئەسەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە گەشبینییەوە باسی دانوستانەکانی ئاشتیی لە سعوودیە کردووە و ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان لە شاری ڕیاز لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان بە نێوەندگێڕیی عۆمان و بە دوور لە هەر ڕۆڵێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێکی نەرێنیی هەبووە و پەرەی بە شەڕ و دەسدرێژی و گەمارۆدانی یەمەن داوە./.