بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عیماد عەبدولڕەزاق سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی عێراق وتی کە لە کۆبوونەوەی لە گەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی، ڕەشنووسی ڕێکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی بە ئامانجی نوێکردنەوەی ڕێکەوتنی پێشووی ساڵی 1977 تاوتوێ کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە یادداشتێکی لێک تێگەیشتنی هاوکاری لە گەڵ وڵاتی ئەڵمانیا بە ئامانجی پەرەپێدانی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵاتی لە بواری گواستنەوەی ئاسمانیدا واژۆ کراوە.
عیماد عەبدولڕەزاق ڕایگەیاندووە کە ئەم هاوکارییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە عێراق کەڵک لە ئەزموون و پێشکەوتنەکانی وڵاتی ئەڵمانیا لە پێناو باشترکردنی دۆخی گواستنەوەی ئاسمانی وەربگرێت./.