بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی تاران و بەغدا بۆ چەککردن و دەرکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان، وتی: هیچ وادەیەک درێژ ناکرێتەوە و لە کاتی خۆیدا بە پێی ڕێکەوتنەکەی نێوانمان هەنگاو دەنێین.
ناوبراو سەبارەت بە پابەندبوونەکانی عێراقیش وتی: هەندێک کار کراوە و ئێمە لە خولەکی 90 دا هەڵسەنگاندن دەکەین و بە پێی ئەمەش بڕیار دەدەین./.