بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی کە هەندێک لە لوبنان هێرش دەکەنە سەر خۆڕاگری و چەکەکەی تا لاوازبوونی خۆیان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا پەردەپۆش بکەن.
ناوبراو وتی: ئەوەی بیەوێت لوبنان چەک بکات، دەیەوێت خۆڕاگری لە ناو ببات، ئێمە پرسیار دەکەین ئایا نازانن ئەمە لوبنان لاواز دەکات و ڕێگای ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی خاکی ئێمە ئاسانتر دەکات؟
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: دەبێت ئەوە بزانن کە کاتی یاریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی بە ژیانی لوبنانییەکان بە بێ هیچ بەرگریکردنێک، کۆتایی هاتووە و بە هۆی خۆڕاگرییەوە لوبنان ئازاد بووە، سنوری دەریایی دیاریکراوە و ئێمە نەوت و گازەکەمان وەردەگیرنەوە.
نەعیم قاسم وتی: خۆڕاگری هێزێکی بەرگرییە بۆ لوبنان و لە چوارچێوەی هاوکێشەی خۆڕاگری، سوپا و گەل وەک خۆی دەمێنێتەوە و بۆ هەر دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستیش ئامادەیی هەیە./.