بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو و لە ئەنجامی هەبوونی زانیاری تەواو لە دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی پارێزگای کوردستان، 14 کەس لە ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییە جوداییخوازەکان لە شارەکانی سنە، دیواندەرە، بانە و مەریوان دەستبەسەر کران.
ئەو کەسانە پلانی ئاژاوەگێڕییان لە پارێزگای کوردستان هەبووە کە شکستیان هێنا.
سەرەڕای بانگەشەی میدیا بەکرێگیراوەکان، پارێزگای کوردستان لە ساڵیادی ئاژاوەگێڕییەکانی ئێراندا کە پیلانێکی دوژمنان بووە، لە ئاسایش و سەقامگیری تەواودایە و خەڵک سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیانن./.