بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوریی عێراق ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوری نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ، بە هاوبەشی لە گەڵ هێزەکانی پێشمەرگە دەستمان بە کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنورییەکان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بڕیارە دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەست بە سەر تەواوی سنورەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێدا بگرێت و لە دوورترین خاڵدا ئاڵای عێراق هەڵبکرێت./.