بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 16 ی ئەیلول ساڵیادی کوشتارە دڕندانەکەی سەبرا و شەتیلایە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە. کەمپەکانی سەبرا و شەتیلا دوو کەمپ لەو 12 کەمپە بوون کە ئاوارەکانی فەڵەستینییان لە باشوری لوبنان شوێن کردبووە. ڕژێمی زایۆنیستی لە 16 تا 18 ی ئەیلولی ساڵی 1982 بە هەزاران کەسی بێتاوانی لەم دوو کەمپەدا کردە قوربانی.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ 16 ی ئەیلول ساڵیادی کوشتارە دڕندانەکەی سەبرا و شەتیلا و کوشتنی ژنان، منداڵان و پیاوانی بێتاوانی فەڵەستینییە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کە بەم تاوانە دڕندانەیە زایۆنیستەکان ڕووی سەرجەم تاوانبارانی مێژووی سپی کردووە، پەڵەیەکی ڕەش کە هیچ کات لە ناو چاوانی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانیدا ناسڕێتەوە./.