بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامانی تیمێکی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە شاری سەقز دەستبەسەر کران.
تیمەکە لە 4 کەس پێکهاتبوون و ویستی ئەوەیان هەبووە کە ئەگەر خەڵک لە ساڵیادی ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران بەشداری لە هەر گردبوونەوەیەکدا بکەن، تەقە لەوان بکەن.
هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان بە سەر 3 پارچە چەک و هەروەها جلوبەرگی هێزە سەربازییەکاندا گرتووە.
هەبوونی جلوبەرگی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لای ئەو تیرۆریستانە، پیشاندەری سیناریۆی تەقەکردن لەو کەسانە بووە کە بەشداری لە گردبوونەوەکاندا بکەن تا ئەمەش بخەنە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی وڵات./.