بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی ڕەمەزانی جێگری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروباری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی بە ئاژانسی فارس ی ڕاگەیاندووە کە پیلانی تیرۆری باوکی مەهسا ئەمینی کە لە لایەن یەکێک لە گرووپە تیرۆریستییە کوردییەکانەوە داڕێژرابوو، پێش جێبەجێکردنی پووچەڵکرایەوە.
پیلانەکە بەو شێوەیە بووە کە ئەمجەد ئەمینی لە لایەن ئەو تیرۆریستانەوە لە سەر ڕێگای گۆڕستانی سەقز تیرۆر بکرێت و بەمەش ئاژاوەگێڕی و ئاڵۆزی بۆ شاری سەقز و ناوچەکانی دیکەی ئێران بگەڕێتەوە.
جێگری پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاندووە کە چەندین کەس لەو تیرۆریستانە دەستبەسەر کراون./.