بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە شاندێکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بانگهێشتی ڕیاز کراوە.
بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوە داوە کە ئامانج لە بانگهێشتکردنی ئەو شاندە، تەواوکردنی دانوستانەکان و گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی و ڕێگاچارەی سیاسی بۆ شەڕ و پێکدادانەکانە.
لە لایەکی دیکەوە، دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 14 ی ئەیلول، سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە شاندی نێوەندگێڕی عۆمان لە گەڵ محەممەد عەبدولسەلام دانوستانکاری باڵای حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی یەمەن تەنیا دوو ڕۆژ پاش سەردانە لە ناکاوەکەی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە بۆ مەسقەت، گەڕاونەتەوە سەنعا./.