بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 15 ی ئەیلولی 2023 تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەندی شاری تەل ئەبیبی هەژاند.
سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە زیانی گیانیی بە دواوە نەبووە و دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سەر ڕووداوەکە.
ماڵپەڕی عبری زمانی وای نێت ڕایگەیاندووە کە چەندین ڕاپۆرت لە سەر ئەو تەقینەوە بەهێزە بە دەست گەیشتووە.
بەشێک لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە پەیوەندی بە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستینەوە هەیە./.