بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یوسف عەتییە لە کۆبوونەوەیەکدا بە بۆنەی سێهەم ساڵیادی واژۆکردنی ڕێکەوتنی سازشت لە گەڵ ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، وتی کە ئیمارات ناتوانێت ڕێگری لە درووستکردنی شارۆچکەکان بکات.
ناوبراو وتی: یەکێک لە بڕگەکانی ڕێکەوتنەکە ئەوە بووە کە ئیسرائیل بەڵێنی دابوو لە بەرامبەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان واز لە کۆنتڕۆڵکردنی کەرتی خۆرئاوا بێنێت بەڵام وا دیارە ڕێکەوتنەکە کاتی و بۆ ماوەی سێ ساڵ بووە.
باڵیۆزی ئیمارات لە واشنتن وتی: لە ئێستادا ناتوانین کاریگەری لە سەر بڕیارەکانی ئیسرائیل دابنێین.
عەتییە وتی کە لە ئێستادا بەرپرسیاریەتی پاڵپشتی لە فەڵەستینییەکان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو وڵاتانەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەست دەبن بە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە شکستی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، وتی کە ئەم ڕێکەوتنە تەنیا بۆ ڕێگاچارەی دوو حکومەتی، کاتی کڕیوە./.