بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ناوخۆیی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە هەواڵیان لە بانگهێشتی فەرمی(کیم جوون ئوون) ڕێبەری کووریای باکوور لە ڤێڵادێمیر پووتین سەروکۆماری ڕووسیا بۆ سەفەر بۆ پیونگ یانگ داوە.
هەواڵنێری ناوەندی کووریای باکوور(کی سی ئێن ئەی) ڕاپۆرتی داوە پووتینیش بانگهێشتی کیمی بۆ سەفەر بە کووریای باکوور، کەوا لە درێژەی دیداری دوولایەنە و لە ناوەندی بوشایی ڤوستوچی لە پارێزگای ئامۆر ڕووی دابوو، قەبووڵ کردووە.
لە هەمان ڕاپۆڕتدا هاتووە ” کیم لە کۆتایی میوانی شێو، داوای لە پووتین کردووە کە لە کاتی گونجاو و لەباردا بڕوات بۆ وڵاتەکەی و پووتینیش لەسەر حەز و ویستی خۆی قەبووڵی ئەو بانگهێشتەی کردووە و داکۆکیشی کردووە لەسەر ئیرادە و خواستی خۆی لەبارەی بەرەوپێش چوونی مێژوو و داب و نەریتی دۆستانەی نێوان ڕووسیا و کووریای باکوور.
ڕێبەری کووریای باکوور ڕۆژی چوارشەمە لەگەڵ سەروکۆماری ڕووسیا دیدار و لەبارەی بەهێز کردنەوەی پەیوەندی دوولایەنە وتووێژیان کردوون.
پێشتر “مارک میلی” سەرۆکی بنکەی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەتی ڕووسیا داوای چەک و چۆڵی و یارمەتی سەربازی لە کووریا کردووە بۆ شەڕی دژە ئۆکراین.