بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە میدیایەکی کوردی ڕایگەیاندووە لە سەر داوای بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانەکانیان بۆ تاران، کۆماری ئیسلامی ئێران 10 ڕۆژی دیکەی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی لە گەڵ بەغدا درێژ کردووەتەوە، سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر هەواڵەکەی بە درۆ خستووەتەوە.
نەسروڵڵا ڕەشنودی ڕایگەیاندووە کە هەواڵەکە هیچ بنەمایەکی نییە و وادەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئێران و عێراق درێژ نەکراوەتەوە./.