نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی گۆڕینەوەی بەندکراوەکان، بەم زووانە پێنج بەندکراوی ئێرانی ڕزگار دەبن کە هەنێکیان لە ئەمریکا دەمێننەوە و هەنێ دیکەشیان دێنەوە بۆ وڵاتی ئێران.
بە پێی ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتیی ئێران ئەو پێنج کەسە ئەمانەن: مێهردادی موعین ئەنساری، کامبیزی عەتاری کاشانی، ڕەزای سەرهەنگ پووری کوفرانی، ئەمینی حەسەنزادە و کاوە لوتف اڵڵە ئەفراسیابی.