بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هونەرمەند فەتانەی وەلیدی ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ی ئەیلولی 2023 لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
فەتانەی وەلیدی، کچی محەممەد شەریف، لەدایکبووی ساڵی 1953 ی شاری سنە، لە خوێندنگەیەکی باڵای مۆسیقا لە تاران خوێندوویەتی و لە ساڵانی حەفتاکان لە ڕێگای حەسەن کامکار و باوکی خۆی ئاشنای جیهانی مۆسیقا بووە.
دەسکەوتی ژیانی هونەریی ناوبراو تۆمارکردنی 56 گۆرانی لە ڕادیۆ سنە و کرماشان بووە./.