بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی سعوودیە (واس) ئەمڕۆ پێنج شەممە 14 ی ئەیلولی 2023 ڕایگەیاند کە سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە و محەممەد بن سەلمان جێنشینەکەی دوو نامەی جیایان لە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و ڕیاز و چۆنیەتی پتەوکردنی پێگەیشتووە.
وەلید بن عەبدولکەریم خەریجی جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە نوێنەرایەتی فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ عەلیڕەزا عەنایەتی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیاز، هەر دوو نامەکەی وەرگرتووە./.