بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارک مێلی سوپاسالاری ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە ئەفغانستان بە شکستێکی ستراتیژی ناو بردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە شەڕی 20 ساڵەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە شکستی واشنتن کۆتایی هات.
باڵاترین بەرپرسی سەربازیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە شەڕی ئەفغانستان شکستی هێنا و تاڵیبان سەرکەوتنی بە دەست هێناوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بەرگری لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان دەکات./.