بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە وتی: شەڕێک لە ناوچەکە ڕوو نادات و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە جیۆپۆلتیکی ناوچەکە ڕوون و ئاشکرایە.
ناوبراو وتی: بە پێی دوایین کۆبوونەوەکان لە سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان، هەڵوێستی ئێران بە تەواوی ڕوون بووەتەوە و بە هیچ شێوازێک گۆڕانکاری لە جیۆپۆلتیکی ناوچەکە قبووڵ ناکەین و لایەنەکان لەم هەڵوێستەی ئێمە تێگەیشتوون.
وەزیری بەرگری ئێران سەبارەت بە دۆخی ناوچەی قەفقاز وتی کە ئەوەی کە ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین، ئەوەیە کە شتێک ڕوو نادات./.