بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور کە سەردانی ڕووسیای کردووە لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، ستایشی هەوڵەکانی مۆسکۆی کرد لە شەڕی پیرۆزی دژ بە هەژموونی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
سەرۆکی کۆریای باکور وتی: ئێمە هەموو کات پاڵپشتی لە بڕیارەکانی سەرۆک پوتین و سەرکردایەتی ڕووسیا دەکەین و لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە گەڵ یەکتر دەبین.
کیم و پوتین دوایین جار لە ساڵی 2019 کۆبوونەتەوە و شارەزایان دەڵێن سەرۆکی کۆریای باکور هەوڵ دەدات لە بواری مانگە دەستکردە سەربازییەکاندا پاڵپشتی ڕووسیا مسۆگەر بکات./.