بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و لەسەر زاری میدل ئیست ئای، کاتێک عێراق لە مانگی ئاڤریلی ڕابردوو داخوازی لە دەزگای دادی ئەمریکا کرد کە دەستووری پەرداخی باجی 1.5 ملیارد دۆلاری لە لایەن تورکیاوە بۆ عێراق دەربکات، پلە و پایەدارەکانی تورکیا بەر شۆکێ گەورە کەوتن.
ژووری بازەرگانی نێودەوڵەتی، بە هۆی جێبەجێکاری تورکیا لەبارەی ناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بێ ئیزنپێدانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق، تورکیای مەژبوو بە پەرداخی 1.5 ملیارد دۆلار باج بە وڵاتی عێراق کردووە، بەڵام لە لێدوانە نافەرمییەکاندا پلەدارە تووڕەکانی تورکیا ڕایانگەیاندبوو کە عێراق مەژبوور بە پەرداخی باج دەکەن.
لەم چەن ڕۆژی ڕابردووەودا و لەسەر ئەم بابەتە، تورکیا چەن جێبەجێکاری ئەنجام داوە و سکالای تۆمار کردووە و داواکاری لە دادی ناوچەی کولومبییای ئەمریکا کردووە کە لایەنی عێراقی دەبێ بڕی پارەی 956 ملیۆن دۆلاری ڕادەستی تورکیا بکات.
پلەدارەکانی تورکیا دەڵێن لەبەری پەرداخ نەکردنی پارەی گواستنەوەی نەوت و سوود و بەهرەکەی کە دەگەڕێتەوە بۆ 30 ساڵ لەمەوپێش، ژووی بازەرگانی نێودەوڵەتی، عێراقی مەژبوور بە پرداخی 500 ملیۆن دۆلار باج بە تورکیا کردووە.
ئیستاکە بە حیساب کردنی سوودی ئەو پارە و بە هۆی تێپەڕبوونی چەن دەیە، زیان و زەرەری ئاماژەپێکراو گەیشتووەتە ڕەقەمی 950 ملیۆن دۆلار.
پلەدارەکانی تورکیا دەڵێن باجی پەرداخی بۆ عێراق نزیکەی 2.6 ملیارد دۆلار دەبێ و باجێکیش کە عێراق دەبێ پەرداخی تورکیای بکات نزیکەی 3.5 ملیارد دۆلارە و لە ئاکامدا دەبێ عێراق بڕی پارەی 956 ملیۆن دۆلاری وەکوو باج پەرداخی تورکیا بکات.